جێژنی ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی جۆراوجۆر
هاوكات لە گەڵ بیست و دووی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە لە وڵاتانی جوراوجوری جیهان بەڕێوە چوو.
سەدان كەس لە خەڵكی هێندستان لە شاری كارگیل و شاری سرینەگەر بە بەڕێوە بردنی ڕێ و ڕەسمی یۆموڵڵای 22 ڕێبەندان ، چلو حەوتەمین ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان بەرز ڕاگرت .
ڕێپێوانان لەو كۆبوونەوە دا دروشمی اللە اكبر ، ئەبولفەزلی عەلەمدار خامنەیی بپارێزە ، دەستی خودا لەسەرمانە خامنەیی ڕێبەرمانە یان بەرز كردەوە
خەڵك لەو ڕێ و ڕەسمەدا بە دەربڕینی هەستی ئایینزایی و بڕوامندیی خۆیان ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامیان بەرز ڕاگرت .
هەروەها بلیمەتان و نوێنەرانی پارتە سیاسیەكان لە سلێمانی ئانكارا بەیرووت كوالالامپور مالزیا ئوگاندا بوداپێستی هەنگاریا و برلین و چەن شاری دیكەش بەشداری ڕێ و ڕەسمی فەرمی نوێنەرایەتی ئێرانیان كرد لەو شارانەدا .
ئانتونیو گوترێش سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پەیامێكدا چلو حەوتەمین ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە نەتەوەی ئێران و كۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆز بایی كرد .
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جۆراوجوری جیهان بۆ وێنە توركیا پاكستان و هێندستان لە پەیامگەلێكدا ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان لە نەتەوە و حكومەتی ئێران پیرۆزبایی كرد .
سەرۆك كوماری ئازەربایجان ، سەرۆكی ئەنجومەنی فدراسیونی ڕوسیا ، سەرۆك كوماری بلاڕووس حیزبوڵڵای لوبنان سەروكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەنیش ، چل و حەوتەمین ساڵوەگەڕی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە خەڵك و حكومەتی ئێران پیرۆزبایی كرد و جەختیان كرد لەسەر پەرەی پەیوەندی لە گەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەكاندا .