پێداگری ڕووسیا لەسەر مافی دەسەڵاتدارییەتی كوبا و ڤەنزۆئێلا
شوبات 11, 2026 19:30 Asia/Tehran
ڕووسیا جارێكی دیكە بە ڕاشكاوی كردەوەكانی ئەمریكا بۆ گوشارخستنە سەر كوبا و ڤەنزوئێلای ئیدانە كرد .
سێرگێی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی كرد كە خەبات بە دژی هەرجۆرە كردەوەی پاوانخوازانە بریتی لە لەبەر گرتنی ڕێ و شوێنی داسەپێندراوی ئابووری تا دەسوەردانی ناڕاستەوخۆ لە لایەن مسكۆەوە سەرنجی پێ دەدرێت .
ناوبراو وتیشی تەنیا خەڵكی كوبا و ڤەنزوئێلا مافی دیاریكردنی چارەنووسی خۆیانیان هەیە و ڕووسیا خوازیاری هاوكاریگەلی نێونەتەوەیی بە پێی یەكسانییە . ویكتور كورونلی باڵوێزی ڕووسیا لە كوباش وێڕای ئاماژە بە پەرە سەندنی گوشارەكان و قسەی هێرشبەرانەی واشنگتون دژی كوبا ئەو كارەی بە لاواز كردنی ئاسایش و سەقامی ناوچە زانی و وتی ئیستراتژی گوشاری لانی زۆری ئەمریكا تەنیا بە ئامانجی خنكاندنی ئابووری كوبا پەیڕەو دەكرێت .