شوبات 27, 2026 18:57 Asia/Tehran
  • مانگرتنی بەربڵاو، گواستنەوەو هاتووچۆی گشتی لە ئاڵمانی پەکخست

مانگرتنی گشتیی سەرتاسەری کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەسپێبووە، گواستنەوەو هاتووچۆ لە سەرتاسەری ئاڵمانی پەک پێ خست.

مانگرتنی سەرتاسەریی فەرمانبەرانی گواستنەوەو هاتووچۆی گشتی لەسەر بانگهێشتنی یەکێتی "وێردی" لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەسپێبووەو هەموو ئەیالەتەکانی ئاڵمانی تێوەگلاندووە. لە شارەکانی بەرلین، میونشن، نورنبرگ، فرانکفۆرت، لایپزیگ و زۆر ناوچەی دیکە، پاس، ترامواو مێترۆکان هەتا شەوی یەکشەممە چالاکیان ڕاگیرا.

یەکێتی وێردی خوازیاری باشترکرانی بارودۆخی کارکردن بۆ نموونە، کەمکرانی کاتژمێرەکانی ئیش، پشوودانی زیاتر بەتایبەت بۆ نۆرەکاری شەو و دوارۆژانی هەفتە. دانوستان لە١٦ئەیالەت خەریکە ئەنجام دەگرێ بەڵام پێشکەوتنێکی ئەوتۆ نەکراوەو کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن هێشتا نادیارە.

 

سەرپەیڤ