کارتێکەریی گەرما لەسەر ئابووریی ئوروپا
حوزهیران 21, 2026 14:21 Asia/Tehran
هەڵکشانی پلەکانی گەرما و شەپۆلە گەرماییەکان هەتا ساڵی ٢٠٣٠ دەبێتەهۆی دابەزینی سەتا پێنج بۆ حەوتی بەرهەمهێنانی ناخالسی ناوخۆی ژومارێک وڵاتی ئوروپایی.
فەرانسە، ئیتالیا، ئاڵمان و ئیسپانیا زیاترین خەسار و زیانیان وێدەکەوێ. دابەزینی ئاستی چالاکیی هێزی کار، چوونەسەری ئاستی بەکارهێنانی وزە، کەوتنەژێر گوشاری ژێرخانەکان و کەمیی وەبەرهێنان، لە شوێنهاتە سەرەکییەکانی ئەو قەیرانە ڕاگەیێندراوە. لەو ڕاپۆرەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە بەردەوامیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەتوانێ گوشاری ئابووری، هەڵاواسان و مەترسیی قەتیسمان لە ئوروپا تاوپێ بدا.