بەڕێوەچوونی جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی لە سنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i446250-بەڕێوەچوونی_جڤینی_نێودەوڵەتیی_وەحدەتی_ئیسلامی_لە_سنە
جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی، میراتی هەمیشەیی ئیمامی شەهیدو داهاتووی ئۆممەتی ئیسلامی بەپێداگریی لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکڕیزیی موسڵمانان، لە ناوەندی گەورەی ئیسلامیی رۆژاوای وڵات بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-08-26T12:09:01+00:00 )
ئاب 25, 2026 17:43 Asia/Tehran

جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی، میراتی هەمیشەیی ئیمامی شەهیدو داهاتووی ئۆممەتی ئیسلامی بەپێداگریی لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکڕیزیی موسڵمانان، لە ناوەندی گەورەی ئیسلامیی رۆژاوای وڵات بەڕێوە چوو.

وەحدەت و یەکێتی ئەمجارەیان نەک هەر وەک دروشمێک، کە تەوەری هاوئەندێشی و هاوهزریی زانایانی شیعەو سووننە لە کوردستان بوو بەڵکوو جڤینێک ڕێکخرا بۆ پێناسەکردنی دوبارەی میراتی ئیمام خومەینی(ڕە) و دیاریکرانی داهاتوویەکی هاوبەش بۆ ئۆممەتی ئیسلامی.

لەو جڤینەدا، سەرۆکی بەرەی عەمەلی لوبنان بەپێداگریی لەسەر پێویستیی دوورکەوتنەوە لە تەفڕەقەو دووبەرەکی، رژیمی زایۆنیستی بە دوژمنی هاوبەشی موسڵمانان زانی و جەختی کرد لەسەر بەرخۆدان و یەکگرتوویی لەهەمبەر ئەو رژیمەدا. شێخ زەهیر عوسمان جوعەید، ناونرانی هەفتەی وەحدەت و یەکێتی لەلایەن ئیمام خومەینی(ڕە) ی بە هەنگاوێکی کاریگەر لەپێناو بەهێزکرانی یەکڕیزیی و یەکدەنگیی موسڵمانان ناوبرد. حوججەتولئیسلام وەلموسلمین پورزەهەبی نوێنەری وەلی فەقیی لە کوردستانیش وەحدەتی نێوان شیعەو سوننەی بە ڕاستییەکی ڕیشەدار لە پارێزگا زانی و وتی: گرینگتر لە هێنانەدی یەکێتی، پاراستنی ئەو سەرمایە بەنرخەو پێش گرتن بە خەوشداربوونیەتی. ئارەش زرێتەن لهۆنی پارێزگاری کوردستانیش وەحدەت و یەکڕیزیی، بەهۆکاری پاوەجێیی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان ناوبرد و رۆڵی زانایانی دینی و بلیمەتانی شیعەو سوننەی لەپاراستنی ئەو سەرمایە کۆمەڵایەتییە، بەگرینگ ومێژوویی لێکدایەوە.

کوردستان، سەرزەوینێک کە تێیدا وەحدەت و یەکێتی، نەک بۆنەیەکی ناو رۆژهەژمێر، بەڵکوو بەشێکە لە ژیان و کەلتوری خەڵک.

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەفتەی وەحدەت و یەکێتی، جەژن وئاهەنگە سەرتاسەرییەکان لە ئێرانی ئیسلامی بەدروشمی سەرەکیی"ئوممەتی ڕەسولەڵڵا" و بە شێوازێکی تایبەت لەو پارێزگایانەی سوننەو شیعە پێکەوە ژیان دەکەن و هەروەها پارێزگا سنوریەکان، دەسپێبووە.