هۆشداریدانی وەزیری دەرەوەی چین لەبارەی بارودۆخی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا
ئاب 24, 2026 18:25 Asia/Tehran
"وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی چین وتی: خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداوی فارس گەیشتووەتە خاڵی هەستیار و داوای لەلایەنە تێوەگلاوەکان کرد، هەرچی خێراتر بگەڕێنەوە سەر مێزی وتووێژ و دانوستان.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی چین، وانگ ئی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەدیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت لە پیکەن، وتی: نابێ شێوازی شەڕ و پێکدادانە کۆنەکان، دووپات ببێتەوەو ئەولەویەتی سەرەکی، کەمکرانی گرژییە.
وتیشی: ئێستا، بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەروا هەستیار و جیددییە.
وانگ ئی هەروەها رایگەیاند: چین شێلگیرانە بەراوەستان لەلایەنی دروستی مێژوو و لەتەنیشت هەڵوێستی دادگەرانەی وڵاتانی ناوچەدا، بۆ برەوپێدان بە ئاشتی و سەقامی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، رۆڵی خۆی دەگێڕێ.