تێکهەڵچوونی کۆمارییەکان لەگەڵ ترەمپ؛ مەسی: ئەمریکا لە شەڕ لەگەڵ ئێراندا گرفتار بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446204-تێکهەڵچوونی_کۆمارییەکان_لەگەڵ_ترەمپ_مەسی_ئەمریکا_لە_شەڕ_لەگەڵ_ئێراندا_گرفتار_بووە
پاش هێرشی توندی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر توماس مەسی، مارجوری تەیلۆر گرین و تاکەر کارلسۆن، کاردانەوەی توند پیشاندرا لەلایەن ئەو چەند کەسایەتییە کۆمارییەی ڕەخنەگری ترەمپ لەسەر چۆنیەتی کەمکرانی نرخی گۆشتی سوور و بۆشایی لەسەر پشتگریی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەنێو کۆمارییەکاندا زیاتر ئاشکرا کرد.
(last modified 2026-08-24T11:47:44+00:00 )
ئاب 23, 2026 12:16 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی کۆمارییەکان لەگەڵ ترەمپ؛ مەسی: ئەمریکا لە شەڕ لەگەڵ ئێراندا گرفتار بووە

پاش هێرشی توندی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر توماس مەسی، مارجوری تەیلۆر گرین و تاکەر کارلسۆن، کاردانەوەی توند پیشاندرا لەلایەن ئەو چەند کەسایەتییە کۆمارییەی ڕەخنەگری ترەمپ لەسەر چۆنیەتی کەمکرانی نرخی گۆشتی سوور و بۆشایی لەسەر پشتگریی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەنێو کۆمارییەکاندا زیاتر ئاشکرا کرد.

توماس مەسی، نوێنەری کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا، لەکاردانەوە بە لێدوانی بێ ڕێزی پێکەرانەی ترەمپ لە پۆستێک لە تۆڕی تروس سۆشیال دژی ناوبراو، گرین و کارلسۆن لەبەر دیداری ئەو سێ کەسە، هێنابووە ئاراوە، لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: "ئەمڕۆ ترەمپ لەبەر سیاسەتی کارەساتباری لەهەمبەر گۆشتی سووردا، کەوتووەتەبەر گاڵتەجاڕیی، قەرزی ئەمریکا لەبەر "پرۆژەیاسا مەزن و جوانەکەی" گەیشتووەتە چل تریلیۆن دۆلار، ناوبراو سەبارەت بە پرسی شەڕ لەگەڵ ئێران گرفتار بووەو تەنیا چەند حەفتە هەتا شکستهێنان لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی نۆڤمبەر مەودای هەیە."
مەسی لە درێژەی قسەکانیدا گاڵتە بە ترەمپ دەکات، کە لە پۆستەکەیدا ئەو سێ کەسەی بە "دۆڕاو" ناوبردووە و دەشڵێت: "ئەو پۆستەی بڵاوکردەوە، چونکە ئێمە ئەو سێ کەسەین کە دەبوو گوێی لێبگرێت".