ژوماری گیانلەدەستدان لە لافاوی نیپاڵ بۆ ٩٠٣ کەس زیادی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446414-ژوماری_گیانلەدەستدان_لە_لافاوی_نیپاڵ_بۆ_٩٠٣_کەس_زیادی_کرد
ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی نیپاڵ باسی لە چوونەسەری ژوماری گیان لەدەستدان لە لافاوەکەی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ ٩٠٣ کەس کردو رایگەیاند: لانیکەم ٩٣٣ کرێکاری هێزگەکانی کارەبای ئاویش لە تونێلەکانی شەش پرۆژەدا، گرفتار بوون.
(last modified 2026-08-31T15:27:10+00:00 )
ئاب 31, 2026 17:52 Asia/Tehran
  • ژوماری گیانلەدەستدان لە لافاوی نیپاڵ بۆ ٩٠٣ کەس زیادی کرد

ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی نیپاڵ باسی لە چوونەسەری ژوماری گیان لەدەستدان لە لافاوەکەی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ ٩٠٣ کەس کردو رایگەیاند: لانیکەم ٩٣٣ کرێکاری هێزگەکانی کارەبای ئاویش لە تونێلەکانی شەش پرۆژەدا، گرفتار بوون.

بەپێی بەیاننامەی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی نیپاڵ، دوای ئەو لاوفاوە مەرگهێنەی سنوری نیپاڵ و تەبەتی داگرت، زیاتر لە سێ هەزار کەس لەوان چوارسەد کەسی بیانی هەروا بێ سەروشوێنن.

زۆرێ لە وڵاتان، لەوان هیند، چین وکۆریا، تیمەکانی فریاگوزارییان بۆ چۆڵکردن و ڕزگارکردنی کەسانی گرفتار لە تونێلەکان ڕەوانە کردووە.

زانستوەرانی نیپاڵیش لەڕاپۆری بەرایی خۆیاندا ڕایانگەیاند: سەرچاوەی ئەو لافاوە وێرانکەرەی لە کۆریدۆری بوتکوشی-تریشولیی نیپاڵ ڕووی دا، ڕنوویەکی مەزنی سەهۆڵی-سەنگی لە بەرزاییەکانی هیمالیا بووە.