هێرشی درۆنیی ڕووسیا بۆ سەر یەکێک لە دامەزراوەکانی پیشەسازیی سەربازیی سەرەکی ئۆکرانیا
درۆنە هێرشبەرەکانی ڕووسیا بنکەی بەرهەمهێنانی پارچەی موشەکی کروزی سەربازیی ئۆکرانیایان لە کیێڤ کردە ئامانج. لە هەمان کاتدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی چۆڵکردنی دەرکرد.
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان بەکارهێناوە بۆ کردنە ئامانجی دامەزراوەیەکی پیشەسازیی سەربازیی سەرەکیی ئۆکرانیا لە شاری کیێڤ کە بە "فایرپۆینت" ناسراوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم دامەزراوەیە خەریکی بەرهەمهێنان و پاشەکەوتی ئەو ماددە شیمیاییانەی بووە کە بۆ بەهێزتر کردنی سووتەمەنی ڕەق و کڵاڤۆکی جەنگیی موشەکی کروزی فلامینگۆی دووربڕ بەکاردەهێنرێت. تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە و یا زیانی گیانیی شیمانەیی ئەو ڕووداوە بڵاونەکردۆتەوە. لە هەمان کاتدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ هۆشداری دا: وشدار دەدەینە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە ئێستا لە ئۆکرانیان، خۆیان بۆ چۆڵکردنی دەستبەجێ ئامادە بکەن.