نرخی گاز لە ئوروپا گەیشتە باڵاترین ئاستی لەساڵی٢٠٢٢وە تاکوو ئێستا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446758-نرخی_گاز_لە_ئوروپا_گەیشتە_باڵاترین_ئاستی_لەساڵی٢٠٢٢وە_تاکوو_ئێستا
بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەو گرژییە سەربازییەکان لە گەرووی هورمز، نرخی گاز لە ئوروپا گەیشتە بانترین ئاستی لە دیسەمبەری ٢٠٢٢وە تاکوو ئێستا.
(last modified 2026-09-14T15:20:14+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2026 16:21 Asia/Tehran
  •  نرخی گاز لە ئوروپا گەیشتە باڵاترین ئاستی لەساڵی٢٠٢٢وە تاکوو ئێستا

بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەو گرژییە سەربازییەکان لە گەرووی هورمز، نرخی گاز لە ئوروپا گەیشتە بانترین ئاستی لە دیسەمبەری ٢٠٢٢وە تاکوو ئێستا.

رۆژنامەی ڕووسیی"ئیزۆستیا" پێشتر بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە بازاڕی سووتەمەنیی ئوروپا شایەتی ناسەقامییەکی بەرچاوە، نووسی؛ ئەو بازاڕە ئێستا هەتا سەتی شەست وابەستەی سەرچاوە گازییەکانی ئەمریکاو نەرویژ بووە. بەبۆچوونی شارەزایان، هەڕەشەی سەرەکی لە وەرزی زستانی ئەمساڵ جگە لە کەمیی سووتەمەنی، دەتوانێ ببێتە هۆی ڕوودانی شەپۆلێکی تازەی بەرزبوونەوەی نرخەکان. یەکێتی ئوروپا لەحاڵێکدا دەچێتەنێو وەرزی سەرماوە کە ڕێژەی یەدەگە گازییەکەی تەنیا سەتی شەست و پێنج پۆینت شەشە کە نزمترین نرخ لەماوەی پانزە ساڵی ڕابردوو بەئەژمار دێ. ئەو رۆژنامە، دۆخی گەرووی هورمزی وەک یەکێ لەو هۆکارانە ناوبرد کە ڕەنگە دۆخی گاز لە ئوروپا ئاڵۆزتر بکا.