یاسادانەری ئەمریکی خوازیاری کۆتایی خێرای شەڕی دەسدرێژکارانەی ترەمپ دژی ئێران بوو
نوێنەری دیموکراتی ئەیالەتی کالیفۆرنیا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ئاماژە بە کاریگەریی شەڕی دەسدرێژکارانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران لەسەرهەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و گوشاری لەسەر جوتیاران و وەرزێران، خوازیاری کۆتایی خێرای ئەو شەڕە بوو.
"مایک تامپسۆن" وتی: شەڕ دژی ئێران، نرخی گازاویلی لە ئەمریکا گەیاندووەتە باڵاترین ئاستی. وتیشی: ئەو تێچووە زێدە لە وەرزی هەڵگرتنەوەی بەرووبوومەکان، گوشاری قورس دەخاتە سەر وەرزێرانمان و نرخی خواردەمەنی و گشت کاڵاو کەلوپەلەکان بەرز دەکاتەوە. ئەو یاسادانەرە ئەمریکییە هەروەها وتی: هەرئێستا ئەو شەڕە کۆتایی پێ بێنن.
لەهەمان کاتدا، "ڕەشیدە تالب" ئەندامی دیموکراتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەیالەتی میشیگان پێشتر لە پەیامێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی شەڕخوازانەی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە دۆناڵد ترەمپ لەبەر بەرژوەندییە کەسییەکان، هەوڵیەتی شەڕی دەسدرێژکارانەی دژی ئێران بەردەوام بکا. وتیشی: خەڵک گیانیان لە دەست دەدەن هەتا ئەو دەوڵەمەندتر بێ؛ ئەوەش جێی شەرمەزارییە.