چین: ناسەقامی لە رۆژاوای ئاسیا بەقازانجی هیچ لایەنێک نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446762-چین_ناسەقامی_لە_رۆژاوای_ئاسیا_بەقازانجی_هیچ_لایەنێک_نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی دۆخی رۆژاوای ئاسیا، جارێکی دیکە جەختی کرد؛ چوونەسەری ئاستی ناسەقامی لە ناوچەدا، بەقازانجی هیچ لایەنێک نییە.
(last modified 2026-09-14T15:21:23+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2026 18:21 Asia/Tehran
  •  چین: ناسەقامی لە رۆژاوای ئاسیا بەقازانجی هیچ لایەنێک نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی دۆخی رۆژاوای ئاسیا، جارێکی دیکە جەختی کرد؛ چوونەسەری ئاستی ناسەقامی لە ناوچەدا، بەقازانجی هیچ لایەنێک نییە.

"گۆئۆ جیاکان" وتی: پیکەن زۆر بەپەرۆشە لەحاند دۆخی ئاڵۆز و شپرزەی یەمەن و دەریای سوور کە کوژران و برینداربوونی خەڵکی سیڤیل و خەسارگەیشتن بە ژێرخانە سەرەکییەکان و وزەی لێکەوتووەتەوە. گۆئۆ جیاکان بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە هێرشکرانەسەر ناوەندە ناسەربازییەکانی پەیوەست بە گوزەرانی خەڵک، قەبووڵکراو نیە، خوازیاری دانبەخۆداگرتنی لایەنە تێوەگلاوەکان و چارەسەریی ناکۆکییەکان لەڕێی دیالۆگی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بوو. ئەو دیپلۆماتە چینیە بەئاماژە بەوەی کە چوونەسەری ئاستی ناسەقامی لە ناوچە بەقازانجی هیچ لایەنێک نیە، وتی کە سەروەریی و ئاسایشی هەموو وڵاتان دەبێ پارێزراو بێ و ڕێزی لێ بگیردرێ و پێویستە ناکۆکییەکان لەڕێی ئامرازە سیاسی و دیپلۆماتیکییەکانەوە چارەسەر بکرێ. گۆئۆ جیاکان جەختی کرد؛ چین وێڕای بانگهێشتنی هەموو لایەنەکان بۆ دانبەخۆداگرتن، خوازیاری کەمکرانی گرژییەکان لەڕێی وتووێژ، ڕاگۆڕینەوەو هەروەها هەوڵدان بۆ سڕینەوەی خێرای گرژیی و ئاڵۆزیی لە ناوچەکە بوو.