زیللەی دادگای باڵای ئەمریکا لە ترەمپ؛ ڕەتکردنەوەی سنووردارکردنی دەنگدانی پۆستی
دادگای باڵای ئەمریکا داخوازەکەی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسا نوێیەکانی دەنگدان لە ڕێگای پۆستەوەی ڕەت کردەوە؛ بڕیارێک کە شکستێکی قورس دێتە ئەژمار بۆ هەوڵەکانی ترەمپ لەپێناو سنووردارکردنی دەنگدان لە ڕێگای پۆستەوە پێش هەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی مانگی نۆڤەمبەر.
ئەم یاساگەلە هەموو ئەیالەتەکانی ئەمریکایان پابەند دەکرد بەوەی کە زانیارییەکانی وەرگرانی دەنگی پۆستی بخەنە بەردەست ئیدارەی پۆست بکەن و زەرف و بارکۆدی پەسەندکراو بۆ ناردنی دەنگەکان بەکاربهێنن. پێشتر دادوەرێکی فیدراڵی لە بۆستن ڕێگری لەم یاساو ڕێساگەلە کردبوو و دادگای باڵایش نەچووە ژێر باری هەوڵی حکومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێگریکردنە. ڕەخنەگران وشدارییان دابوو کە جێبەجێ کردنی ئەو پلانە دەتوانێت گەیاندنی هەزاران دەنگی جێبڕوا پەک بخات. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی نێواندەورەییدا، لە ململانێیەکی قورسدان بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆنگرێس.