تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446840-تەقینەوەیەکی_خۆکوژی_لە_پاکستان
دوا بە دوای تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئەیالەتی خەیبەر پەختوونخای پاکستان، لانیکەم ١٥ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون. 
(last modified 2026-09-18T15:18:55+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2026 12:27 Asia/Tehran
  •  تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان

دوا بە دوای تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئەیالەتی خەیبەر پەختوونخای پاکستان، لانیکەم ١٥ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون. 

ئەم تەقینەوەیە لە نزیکی مزگەوتی بنکەی پۆلیسی شاری کۆهات لە کاتی بەرپاکرانی نوێژی هەینی ڕوودا و ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیسیش لەنێو بریندارەکاندا دەبینرێن.  زولفەقار حەمید، سەرۆک پۆلیسی گشتیی ناوچەی خەیبەر پەختوونخا وتی: "ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری تەقەمەنییان کوتاوە بە دەروازەی کۆنی بنکەی پۆلیسدا و خێرا تەقیوەتەوە".  تاهیر عەلیشا، بەرپرسی نەخۆشخانەی ناوەندیی کۆهاتیش ڕایگەیاندووە: "تا ئێستا ١٥ تەرم و زیاتر لە ٥٠ برینداریان گواستووەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە".