ئەمریکابە شێوەی فەرمی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتەدەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446844-ئەمریکابە_شێوەی_فەرمی_لە_ئەنجومەنی_مافی_مرۆڤی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_هاتەدەر
ئەمریکا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ کشایەوە، ئەمەش یەک ڕۆژ پاش ئەوەی لیژنەی ڕاستیدۆزی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ئەمریکا جەنایەتی جەنگی لە هێرشەکەی مینابدا ئەنجامداوە.
(last modified 2026-09-18T15:20:31+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2026 14:28 Asia/Tehran
  • ئەمریکابە شێوەی فەرمی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتەدەر

ئەمریکا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ کشایەوە، ئەمەش یەک ڕۆژ پاش ئەوەی لیژنەی ڕاستیدۆزی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ئەمریکا جەنایەتی جەنگی لە هێرشەکەی مینابدا ئەنجامداوە.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی تۆمەتبار کردووە بە پەرەپێدانی ئەو شتەی ناوی ناوە "گێڕانەوەی دژە ئەمریکایی" و گرتنەبەری ڕێبازێکی سازشکارانە بەرامبەر بەو حکومەتانەی کە تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. ئەم بڕیارە یەک ڕۆژ پاش بڵاوکرانەوەی ڕاپۆرتەکەی لیژنەی سەربەخۆی ڕاستیدۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران درا، ڕاپۆرتێک کە تێیدا جەخت کراوە لەسەر ئەوەی کە بەڵگەگەلی جێبڕوا لە بەردەستدایە کە دەسەلمێنن هێزی ئەمریکایی بەرپرسیارن لەو دوو هێرشەی کرایە سەر ئێران، یەکێکیان بۆ سەر قوتابخانەی شەجەرە تەیبە لە میناب و ئەوی دیکەیان بۆ سەر کۆمەڵە بینایەکی وەرزشی لە لامێرد. لیژنەی راستیدۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکان کرد و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە جەنایەتی جەنگی ئەنجام دراوە. کۆشکی سپیش لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی لیژنەی راستیدۆزی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ، ئەم ڕاپۆرتەی ڕەت کردەوە و دەستی دایە ڕەخنە و گازندەیەکی بەربڵاو دژ بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ.