دابەزینی بێوێنەی دڵخوازبوونی ترامپ لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا
ئهیلوول 22, 2026 18:29 Asia/Tehran
لە کاتێکدا کە تا هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا تەنیا نزیکەی ٦ هەفتە ماوە، بەگوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ، ئاستی دڵخوازبوونی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی بێ وێنە و مێژوویی دابەزیوە.
بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی ڕۆیتەرز و ئایپسوس، ئاستی دڵخوازبوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ٣٢% دابەزیوە، کە نزمترین ئاستە لە خولی دووەمی سەرۆک کۆماریی ناوبراودا. هەڵبژاردنی نێواندەورەیی ئەمریکا لە ٣ی مانگی نۆڤەمبەر بەڕێوەدەچێت و سەرجەم کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و نزیکەی یەک لەسەر سێی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیران بۆ دەستبەسەرداگرتن دەنگدانەوە. لە هەمان کاتدا بەرزبوونەوەی نرخی وزە، هەڵاوسان و تێچووی ژیان لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی دەنگدەرانی ئەمریکایی دێنە ئەژمار.