بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446938-بەرزبوونەوەی_نرخی_سووتەمەنی_لە_ئەوروپا
 نرخی سووتەمەنی لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٦ بە ڕێژەی ٢٣.٨% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.  
(last modified 2026-09-22T15:33:15+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2026 18:29 Asia/Tehran
  •  بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەوروپا

 نرخی سووتەمەنی لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٦ بە ڕێژەی ٢٣.٨% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.  

بەپێی داتاکانی یۆرۆستات، ئەم ڕێژەیە لە مانگی جون ۱۳.۷% و لە مانگی جولایدا  ۱۶.۹ بووە.  نرخی سووتەمەنی لە ٢٦ وڵات لە کۆی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەرزبووەتەوە و لە ١٨ وڵاتدا گەشەی ساڵانەی زیاتر لە ٢٠%  تۆمار کراوە. بولگاریا بە ڕێژەی ٣٤.٥% زیاترین هەڵکشانی نرخی هەبووە، لە دوای ئەویش هەریەک لە وڵاتانی لیتوانیا، فینلاند، ئەڵمانیا و فەرەنسا دێن. لە بەراوردێکی مانگانەشدا نرخی گازۆیل لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێژەی ۸.۳% و نرخی بەنزینیش بەڕێژەی ۳.۳% بەرز بووەتەوە.