گۆتێرێش: جیهان خەریکە بەرەو سیستەمێکی چەند جەمسەری دەڕوات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446942-گۆتێرێش_جیهان_خەریکە_بەرەو_سیستەمێکی_چەند_جەمسەری_دەڕوات
 سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆڕی گشتی ئەم ڕێکخراوەیەدا بە ئاماژە بە زیاتربوونی کەلێنی ژیۆپۆلیتیکی، شەڕەکان، قەیرانی کەشوهەوا، نایەکسانی و پەرەسەندنی خێرا و خێرایی زیرەکی دەستکرد، وتی: جیهان خەریکە بەرەو سیستەم و دیسیپلینێکی چەندجەمسەری دەڕوات. 
(last modified 2026-09-22T15:56:28+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2026 18:29 Asia/Tehran
  •  گۆتێرێش: جیهان خەریکە بەرەو سیستەمێکی چەند جەمسەری دەڕوات

 سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆڕی گشتی ئەم ڕێکخراوەیەدا بە ئاماژە بە زیاتربوونی کەلێنی ژیۆپۆلیتیکی، شەڕەکان، قەیرانی کەشوهەوا، نایەکسانی و پەرەسەندنی خێرا و خێرایی زیرەکی دەستکرد، وتی: جیهان خەریکە بەرەو سیستەم و دیسیپلینێکی چەندجەمسەری دەڕوات. 

گوتێرێش پێیداگرت: ئەم پرۆسەیە دەتوانێ ببێتە هۆی زیاتر بوونی کەلێن و بێ متمانەی یان پێکهاتنی چەنجەمسەرییەکی بەربڵاو لەسەر بنەمای هاریکاری و یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی. ناوبراو بە ڕەخنە لە داڕشتی ئێستای ناوەندە نێودەوڵەتییەکان خوازیاری گۆڕدران و بەدیهاتنی چاکسازی و گۆڕدران لە داڕشتی ئەنجومەنی ئاسایش و بەهێزکردنی چەنلایەنەخوازی بوو. سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە مەسەلەی فەلەسینیش وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی پاش ئۆپەراسیۆنی حەوتی ئۆکتەبەر لە غەززە لە بواری ڕادەی کشتوکوشتار و کاولکارییەوە بێوێنە بووە. ناوبراو وشداریدا: توندوتیژی، ئاوارەبوون و پەرەسەندنی شارۆچکەسازی لە کەرتی ڕۆژاوا، ڕێگای ئاشتی خستۆتە مەترسییەوە. ناوبراو سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش خوازیاری وەستانی شەڕ بوو.