هێرشی ڕووسیا بۆ سەر پردی کیێڤ لەکاتی ئامادەبوونی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەم شارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447176-هێرشی_ڕووسیا_بۆ_سەر_پردی_کیێڤ_لەکاتی_ئامادەبوونی_ڕاوێژکاری_ئەڵمانیا_لەم_شارە
 لەکاتێکدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی پێتەختی ئۆکرانیای کردبوو، جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسی پردی باکووری کیێڤی بەسەر ڕووباری دنیپەر کردە ئامانج.
(last modified 2026-10-04T14:47:00+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2026 18:16 Asia/Tehran
  • هێرشی ڕووسیا بۆ سەر پردی کیێڤ لەکاتی ئامادەبوونی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەم شارە

 لەکاتێکدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی پێتەختی ئۆکرانیای کردبوو، جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسی پردی باکووری کیێڤی بەسەر ڕووباری دنیپەر کردە ئامانج.

 شەڕی ئاسمانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ چڕتر بووەتەوە و ڕووسیا بە دەکارهێنانی مووشەکی بالیستیکی کە شوێندۆزی کردنیان دژوارە و هەروەها بە درۆنی تەیار بە ماتۆڕێ جێت،  ئوکرانیا دەکاتە ئامانج؛  لە کاتێکدا کیێڤ بەردەوام پیشەسازیییە نەوتییەکان و کار و کەسابەتەکانی ڕووسیای داوەتە بەر پەلامار. بەم حاڵەشەوە فرێدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە ئەمڕۆ بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤ، ڕایگەیاندووە کە بۆ دەربڕینی پشتگیری بەرلین بۆ ئۆکرانیا هاتووەتە ئەم شارە.  ناوبراو وتیشی:  ئەگەر پێش بە ڕووسیا نەگیردرێت، درەنگ یان زوو ماشێنە جەنگییەکەی لە دژی ئێمە دەکەوێتەکار.