فەرەنسا لە لێواری ئاژاوە؛ ٥٠٠ بریندار و زیاتر لە ١٤٠٠ گیراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447754-فەرەنسا_لە_لێواری_ئاژاوە_٥٠٠_بریندار_و_زیاتر_لە_١٤٠٠_گیراو
لە درێژەی چەندین هەفتەی ڕابردوودا لە شارەکانی فەڕەنسا، ناڕەزایەتییەکانی ئێلەک زەردەکان دژ بە هەڵکشانی تێچووی ژیان دیسان بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە پ٥٠٠ کەس و گیرانی لانیکەم هەزار و ٤٣٥ کەسیش.
(last modified 2026-10-27T15:13:57+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2026 18:42 Asia/Tehran
  • فەرەنسا لە لێواری ئاژاوە؛ ٥٠٠ بریندار و زیاتر لە ١٤٠٠ گیراو

لە درێژەی چەندین هەفتەی ڕابردوودا لە شارەکانی فەڕەنسا، ناڕەزایەتییەکانی ئێلەک زەردەکان دژ بە هەڵکشانی تێچووی ژیان دیسان بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە پ٥٠٠ کەس و گیرانی لانیکەم هەزار و ٤٣٥ کەسیش.

 

لۆران نۆنز، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، ڕایگەیاندووە کە لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممەی ئێلەک زەردەکاندا لە سەرانسەری فەڕەنسا، زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون. نۆنز لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی فەڕەنسی بی ئێف ئێم تی وی وتی: لەنێو برینداراندا ٢٦٧ پۆلیس و زیاتر لە ٢٥٠ خۆپیشاندەر دەبیندرێن. ناوبراو وتیشی: لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی کۆتایی هەفتە دژ بە هەڵکشانی خەرجی و بەرزیی ژیان، لانیکەم هەزار و ٤٣٥ کەس لە سەرانسەری فەڕەنسا گیراون. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا سەرباری ڕاپۆرتەکان لەبارەی برینداربوونی خەڵک و گیرانی بەربڵاوی ناڕازییان، بانگەشەی کردووە کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممەدا هیچ ڕووداوێکی بەئەنقەست نەقەوماوە. نۆنز لە درێژەدا بە بەرگریکردن لە یاسای قەدەغەی هاتووچۆ، کە لە چەندین شاری فەڕەنسا ڕاگەیەندراوە، وتی: پارێزگارانی ئەم ناوچانە دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە کاتێک مەترسیی تێکچوونی نەزمی گشتی هەبێت، هەندێک یاسا و ڕێسا و بەرتەسکی ڕابگەیەنن. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بە ئاماژە بە بارودۆخی ڕۆژانی داهاتوو وتیشی: بارودۆخ لە ڕۆژانی بەردەمدا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.