لەقاودرانی وردەکاریی تازە سەبارەت بە پێوەندیی ترامپ بە دۆسیەی ئەبستینەوە
تشرینی یهکهم 27, 2026 19:07 Asia/Tehran
ڕاپۆرتی تازەی دیمۆکراتەکانی لیژنەی دادەوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دیسان ناوی ترامپی گرێداوە بە دۆسیەی جێفری ئەپستینەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پێنج ژن ترامپیان تۆمەتبار کردووە بە دەستدرێژی جنسی بە ئامادەبوونی جێفری ئەپتسین. هەروەها شەش ژنی دیکەش وتوویانە کە ئەبستین بەنیاز بووە ئەوان بە قاچاخی ببات بۆ ترامپ . ئەم ڕاپۆرتە ئەگەری هاریکاری ترامپ و پائۆلۆ زامپۆلی کە تا هەر ئەمدواییە وەکوو کاربەدەستێکی باڵای ئیدارەی ترامپ و وەک دیپلۆماتێک کاری دەکرد لەگەڵ تۆڕی قاچاخ و ئازاری ژنانی ئەبستین هێناوەتە ئاراوە، دیموکراتەکان خوازیاری دیاریکرانی لێکۆڵەری تایبەتن بۆ لێکۆڵینەوە لە پێوەندییەکانی ترامپ لەگەڵ ئەبستین و ڕایگەیاندووە کە بەنیازن بێتوو سەرکەون لە هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کۆنگرێس لێکۆڵینەوەیەکی تازە سەبارەت بەم دۆسیەیە دەست پێ بکەن.