تشرینی دووه‌م 01, 2017 07:36 Asia/Tehran
  • بەرواری چوارەمین خولی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی هەنجومەنەکانی ئێراق، دیاریکرا

شاندی دەوڵەتی ئێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی دا بەرواری بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکان لەم وڵاتەی ، ڕۆژی پازدەی مانگی مەی 2018، دیاری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی کۆڕی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق گیراوە  .

هەرلەم حاڵەدا فواد مەعسووم  سەرۆکی ئێراقیش لە بەیاننامەیەک دا  لەسەر پێویستی  بەڕێوەبردنی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی  ئەنجومەنەکان لەسەرانسەری ئێراق  لە کاتی دیاریکراو ، پێداگری کرد  .

بڕیاری  کۆڕی دەوڵەتی ئێراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراو لە حاڵێکدایە کە هەتا چەند حەوتە لەمەوبەر  هۆی قەیران لەبەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی نایاسایی  جیابوونی کوردستانی ئێراق لەم وڵاتە، زۆرێک لە چاودێران  ، چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرانسەری  لە کاتی دیاریکراو دا نەبوون  .

دوابەدوای  بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەرواری  بیست و پێنجەمی سپتەمبەر لەسەر پێداگرییی مەسعود بارزانی  سەرۆکی ئەم ناوچەیە،  ناکۆکی لە پێوەندی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق  لەگەڵ بەرپرسانی  هەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ