کانونی دوھەم 15, 2018 08:27 Asia/Tehran
  • پێکھاتەی فەرمیی ھاوپەیمانیی تازە لە عێراق دا

وتەبێژی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق باسی پێکھاتنی فەرمیانەی ھاوپەیمانییەکی تازەی ھەڵبژاردنی کرد لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نۆفێل ئەبو ڕەغیف وتەبێژی فەرمیی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەیید عەممار حەکیم شەوی دووشەممە وتیشی: ئەم ھاوپەیمانیەی ھەڵبژاردن بە ناوی ( النصر للعراق) واتە سەرکەوتن بۆ عێراقە ھاتووەتە مەیدانەوەو داگری سێ ھاوپەیمانیی 'النصر' (العبادی) 'الفتح' (العامری) و الحکمه (الحکیم) کە بەشداریی ململانێی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.

ئەبوڕەغیف وتیشی: ئەوەی وا ھەتا دوێنێ لەم پەیوەندییەدا باسی دەکرا ھێشتا بە فەرمی نەکرا بوو و ھیچ بەڵگەیەک لە نێوان کۆتلەکاندا مۆر نەکرا بوو، بەڵام دوێنێ شەو ئەم بابەتە یەکجاریی کرایەوەو بە ئامادە بوونی شاندی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەیید عەممار حەکیم و شاندەکەی ئەلنەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی بنەماو تەوەرە سەرەکییەکانی بەرنامەی ھاوپەیمانییەکە داڕێژرا.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق ١٢ی مای ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کە ھەر چوار ساڵ جارێک لە عێراق دا بەڕێوە دەچێت گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە.

لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتووی عێراق دا، شێوازو پێکھاتەی کابینە، سەرۆک وەزیران و ھەروەھا سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێت.

سەرپەیڤ