کانونی دوھەم 15, 2018 13:50 Asia/Tehran
  • پەیوەستبوونی 50 گروپی سیاسی بە هاوپەیمانیی «نصر العراق»

سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند ، نزیکەی 50 گروپ و حزبی عێراقی دەچنە ریزی هاوپەیمانیی «نصر العراق» بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەباددی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، رۆژنامەی عێراقیی «الصباح» رۆژی  دوشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نوسی : حەیدەر عەبادی هاوپەیمانیی «النصرالعراق» ی بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێک هێناوە و بانگێشتی هەموو گروپە سیاسەکانی کردووە  بۆ پەیوەست بوون بەم هاوپەیمانیە و ژماری گروپە سیاسیەکان کە چاوەڕوان دەکرێ پەیوەستی هاوپەیمانیی «النصرالعراق» بن ، دەگاتە 50 گروپ و حزب .

مەحمود روبەیعی ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی «عصائب اهل الحق» ی عێراقش شەوی رابردوو رایگەیاند :  پرس و راوێژ بۆ گەورەتر بوونی هاوپەیمانیی  نەسر هەروا بەردەوامە و تا ئێستا ئەم هاوپەیمانیە گەورەترین و بەهێزترین هاوپەیمانیی هەڵبژاردن لەسەر کاغەزە .

هاوپەیمانیی «نصر العراق» بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی 14 ی ژانیڤەری پێک هات و هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتی هادی عامری سکرتێری گشتیی رێکخراوی بەدر و ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی سەیید عەمار حەکیم پەیوەستی بوونە . ئەم هاوپەیمانیە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە سەرۆکایەتی هومام حەموودیش لەخۆ دەگرێت .

سەرپەیڤ