"حەکیم"خوازیاری هاوپەیمانەییەکانی کاتی لە هەڵبژاردنەکانی ئێراق دابوو
سەرۆکی ڕەوتی حێکمەتی نیشتمانی ئێراق وێڕای جەختکردنەوە لە سەر بەرێوە چوونیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتی دیاری کراو، خوازیاری پێکهاتنی هاوپەیمناییەکانی کاتی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە بووە.
هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی و ئەنجوومەنەکانیی ستانی عێراق بریارە ١٢ مای ٢٠-١٨ بەڕێوە بچێت .
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار سەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، " سەید عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە دیدار لەگەڵ لیژنەیەک لە هاوپەیمانیی هەڵبژاردنەکانی "فەتح" بە سەرۆکایەتی " هادی عامێری" سکرتێری ڕێکخراوی بەدر و ژمارێک لە بەرپرسانیی ئەو هاوپیمانییە ، خوازیاریی بەدیهێنانی هاوپەیمانیی کاتیی بۆ گرووپەکان و ئامادەکردنەوەی کەش بۆ دەوڵەتی زۆرینەیی بوون.
لەم دیدارە "عەممار حەکیم" و لیژنەی " هادی عامێری"لەبارەی دابینکردنیی کەشیکی باش و لەبار بۆ بەڕێوە بردنیی هەڵبژاردنەکانیی داهاتوو وتوویژ و لە سەر بەڕێوە چوونی ئەم هەڵبژاردنانە لە کاتی دیاری کراو دا جەختیان کرد." سەید عەممار حەکیم" هەروەها بەجەختکردنەوە لە سەر گرنگایەتی بتەوی و درێژەی پێوەندییەکان لە نێوان هاوپەیمانییەکانیی هەڵبژاردنەکان و ڕکابەریی بە گوێرەی بەرنامەکانیی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی ئەولەویەتەکان ، خوازیاری یەکێتی و تەکوزی لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی پێش ڕووی بنیات نانی عێراق و ڕاژەکاری گەیاندن بوو.