نوری مالیکی :دوای هەڵبژاردن ، لەگەڵ لیستی عەبادی هاوپەیمان دەبین
نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق، وتی : دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەگەڵ لیستی حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئێراق، هاوپەیمان دەبین.
نوری مالیکی که سەرۆکایەتی لیستی حکومەتی یاسای لە ئەستۆدایە، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن وێڕای ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە ناکۆکی سیاسی لەگەڵ حەیدەر عەبادی وتیشی: پارتی دەعوە دیاری کردووە مالیکی و عەبادی لە پێناو دوو لیستی سەربەخۆ بێتە هەڵبژاردن دواجار دوای هەڵبژاردن جارێکی تر پێکەوە هاوپەیمان بن.
جێگری سەرۆکی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی کە بەربژاری پۆستی سەروک وەزیران نابێت ، سەبارەت بە ئامانجی هاوپەیمانی لەگەڵ لیستی حەیدەر عەبادی دوای هەڵبژاردن وتی : ئەم هاوپەیمانییە ئەگەر بێت و دەنگی خەڵک وەرگرێ، دەوڵەتی داهاتوو بە زۆرینەی سیاسی بە یارمەتی یەکتر تاقمەکانی سیاسی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ، پێک دێت.
مالیکی هەرچەشنە ناکۆکی لەگەڵ لیستەکانی دیکە لەوان لیستی فەتحی سەربە تاقمەکانی حەشدی شەعبی ئێراقی ڕەت کردەوە و سەبارەت بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەوان دوای هەڵبژاردن، بەومەرجەی ئەم تاقمانە لە هاتنەسەرکاری حکومەتی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەشداری بکەن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق بڕیارە دوازدەهەمی مانگی مەی 2018 بەڕێوە بچێت.