داواکاریی نوێنەری ئێراقی بۆ بانگ کردنی باڵوێزی عەرەبستان لە بەغدا
نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێراق داوای لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد عەبدولعەزیز شمری باڵوێزی عەرەبستان لەبەغدا بانگ بکات و ناڕەزایەتی دەوڵەت بەو ڕابگەیەنێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، محەممەد سەهیود ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانمی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی : قسەی یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە داکۆکی عەرەبستانی سعودی لە تیرۆریزم ، پێویست دەکات دەوڵەت ڕێ وشوێنی خێرا و ئاشکرا وەک بانگ کردنی باڵوێزی عەرەبستان لەبەغدا و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی دەوڵەتی ئێراق بەو، بگرێتە بەر .
نوێنەری پەرلەمانی ئێراق پێداگری کرد : قسەکانی ئەم نوێنەرە عێراقییە نیشانەی ئاشکرای نوێ لەسەر دەست تێدابوونی عەرەبستانی سعودی لە ڕشتنی خوێنی ئێراقییەکانە .
تالب خەربیت نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێراق ئەم دواییە لە وتاردانێک دا ڕایگەیاند باڵوێزی عەرەبستانی سعودی لە قەتەر وتوویەتی کە ئامادەیە بەرامبەر بە کوشتنی شیعەکان و کردەوەی تیرۆریستی، پارە بدات .
محەممەد سەهیود هەروەها سەبارەت بە هەوڵی عەرەبستانی سعودی لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی ئێراق بە ئامانجی گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان بە قازانجی خۆی وشداری دا و داوای لە دەوڵەت کرد سەبارەت بەم هەڵوێستە کە بە ئامانجی داکۆکی کردن لە بەعسییەکانی سەدامی و لەناوچوونی ڕەوتی سیاسی ئێراق، ئەنجام دەبێ، وشیار بن .
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق بڕیارە دوازدەی مانگی مەی ساڵی 2018 بەڕێوە بچێت .