شوبات 01, 2018 13:11 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی یەک تریلیۆن دۆلار لە سامانی گشتیی ئێراق بۆ خەزانەی ئەم وڵاتە

لێژنەی چاوەدێری بە سەر تەندرووست بوونی هەڵبژاردنەکانی ئێراق رایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٩٠ بریاری گرتن، لێپرسینەوە، لەبەند کردن و قەدەغەی سەفەر دەرکراوە بۆ وەزیران و کاربەدەستانی باڵای ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "حسێن یاسری" سەرۆکی لێژنەی چاوەدێری بە سەر تەندرووست بوونی هەڵبژاردنەکانی ئێراق لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە توانیویەتی زیاتر لە یەک تریلیۆنی دینار لە سامانی گشتی  بگەڕێنێتەوە بۆ خەزانەی دەوڵەت.

یاسری وتیشی: ژماری ئەو وەزیر و کاربەدەستانەی کە بڕیاری قۆڵبەست کرانیان بۆ دەرکراوە، ١٧ کەسە و ٣٢ جار ئەو بڕیاری قۆڵبەست کرانە دەرکراوە.

سەرۆکی لێژنەی چاوەدێری بە سەر تەندرووست بوونی هەڵبژاردنەکانی ئێراق بە ئاماژە بەوەی کە ژماری ئەو وەزیر و بەرپرسانەی کە بڕیاری لێپرسینەوەیان بۆ دەرکراوە ٣٥ کەس بووە و ئەو بڕیارە ٤٧ جار دەرکراوە، وتیشی:  بڕیاری گیرانی دادەوانی دژ بە وەزیرێک و بڕیاری قەدەغەی سەفەر دژ بە وەزیر یان کاربەدەستی هاوئاستی وەزیر دەرکراوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق بڕیارە ١٢ی مانگی مەی لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێ. لەم هەڵبژاردنانەدا، داڕشتی کابینە دەردەکەوێ و سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمانی ئێراق هەڵدەبژێردرێن.

سەرپەیڤ