ئیدانە کردنی شەرت و مەرج دانانی سەعوودییەکان بۆ بەشداری لە بنیاتنانەوەی عێراق
'حەبیب تەرەفی" نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە شەرت و مەرج دانانی عەرەبستان بۆ بەشداری لە قۆناغی ئاوەدان کردنەوەی عێراقی بە قەبووڵ نەکراو ڕاگەیاند و ئیدانەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ تەرەفی بە ئاماژە بەوەی کە عەرەبستان بەشداری لە پرۆژەکانی بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی عێراقی مەرجدار کردووە بە پاشەکشەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە ڕزگار کراوەکان لە ژێر چنگی داعش وتی: شەرت و مەرج دانانی سەعوودییەکان، خۆوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دێتە ئەژمار.
نوێنەری پەرلەمانی عێراق وتیشی: حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق دێتە ئەژمار کە توانی مەترسیی داعش نەک هەر لە سەر عێراق بەڵکوو لە سەر هەموو ناوچەکە دوور بخاتەوە.
شەرت و مەرج دانانی سەعوودییەکان بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی عێراق لە کاتێکدایە کە "ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی ئێران لەبەغدا ٢٥ی ژانڤییە لە کۆبوونەوەیەکی گەرم و گوڕ لەگەڵ ژمارێک توێژەر، شرۆڤەکار و ڕۆژنامەوانی بلیمەت و بەناوبانگی عێراقی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەک قۆناغی شەڕی دژ بە تیرۆریزم، لە قۆناغی بنیاتنرانەوە و گەشەپێدانی ئابووریشدا پشتی گەل و دەوڵەتی عێراق بەرنادات و داکۆکییان لێ دەکات.