شوبات 03, 2018 13:26 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی بەرفراوانی عێراق لەسنووری عەرەبستان

فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ئەلئەنباری عێراق ڕایگەیاند، سوپاو هێزەکانی ئەو وڵاتە لەسنوورەکانی عەرەبستان ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەس پێ کردووە.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم، مەحمود ئەلفەلاحی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەلئەنبار وتی: هێزەکانی سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و هێزە سنوورڤانەکان بەداکۆکیی هێزی ئاسمانیی سوپای عێراق لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ پاکتاوکردنی بیاوانی ئەلئەنبار بەرەو سنوورەکانی عێراق و عەرەبستان دەس پێ کردووە.

بەقسەی ئەلفەلاحی ، ئۆپراسیۆنی ئەلئەنبار بەئامانجی لەناوبردنی مۆڵگەکانی داعش لە بیاوانی رۆژاوایی ئەو پارێزگایە لەنزیک سنووری عەرەبستان و عێراق جێ بەجێ دەکرێ.

لەحاڵێکدا کە بوونی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق کۆتایی پێهاتووە، هێشتا ژمارێک دەس وپێوەندیی ئەو گرووپە، بەشێوەی تاقمی بچووک و پرژوبڵاو لەهەندێ ناوچەی عێراق ئامادەن و تاوان ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ