جەختکردنیی ڕوسیا لە سەر پشتگری لە دەستەڵاتداریەتی و سەروەریی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i335804-جەختکردنیی_ڕوسیا_لە_سەر_پشتگری_لە_دەستەڵاتداریەتی_و_سەروەریی_عێراق
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە سەر هەڵوێستەکانی ئەم وڵاتە لەمەر پشتگری لە یەکیەتی، مافی دەستەڵاتداریەتی و سەروەریی عێراق جەختیکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2018 06:44 Asia/Tehran
  • جەختکردنیی ڕوسیا لە سەر پشتگری لە دەستەڵاتداریەتی و سەروەریی عێراق

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە سەر هەڵوێستەکانی ئەم وڵاتە لەمەر پشتگری لە یەکیەتی، مافی دەستەڵاتداریەتی و سەروەریی عێراق جەختیکرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیتارتاس، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و نوینەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە کارو باری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادەبوونی فالیح ئەلفەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ، ڕایگەیاند: مۆسکۆ لە سەر گرنگایەتی دەستڕاگەییشتن بە رێککەوتننی نیشتمانی بە هۆی دانووستانەکانی نێوماڵی عێراق بە سەرنجدانی قازانجی هەموو هێزە سیاسییەکان و گرووپەکانی مەزهەبی و هۆزی لە وڵات جەختدەکاتەوە .

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ بەشداری لە نۆهەمین دانیشتنی نێودەوڵەتیی نوێنەرانی پایەبەرز لە بارەی مەسەلە ئاسایشییەکان کە بریارە لە بەندەری سوچی دا بەڕێووە بچێت، سەردانی ڕوسیای کردووە .

قەیران لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دوا  بە  دوای هێرشی  بەربڵاوی داعشییەکان کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە داکۆکیان لێوە دەکرا بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکرا     سوپای عێراق لەم دواییە دا بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران توانی دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٧ دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لەم وڵاتە دابخات