کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشی لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i349663-کوژرانی_ژومارێک_لە_تیرۆریستانی_داعشی_لە_ئێراق
لە بەر پەلاماری هێزی حەشدی شەعبی بۆسەر تیرۆریستانی تەکفیری داعش لە پارێزگەی سەلاحەدینی ناوەندی ئێراق، ژومارێک تیرۆریستی داعشی کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2018 14:09 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشی لە ئێراق

لە بەر پەلاماری هێزی حەشدی شەعبی بۆسەر تیرۆریستانی تەکفیری داعش لە پارێزگەی سەلاحەدینی ناوەندی ئێراق، ژومارێک تیرۆریستی داعشی کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، حەشدی شەعبی  ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند  لە ئۆپراسیۆنی  لەشکری پازدەی  ئەم هێزە لە گوندی نەمل لە باشووری شاری شوروقاتی  پارێزگەی سەلاحەدین لانیکەم  پازدە تیرۆریست  کوژراون.

هێزی ئاسایشی ئێراق دوای  کۆتایی مانەوەی سەربازی  تاقمی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە، ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی بۆ پێ وشوێن گرتن و لەناوبردنی   پاشماوەی  تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگە جۆربەجۆرەکانی ئێراق دەست پێکردووە.

دەوڵەتی دیسەمبەر ساڵی 2017  کۆتایی مانەوەی  سەربازیی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لەم وڵاتە ڕاگەیاند بەڵام پاشماوەی تیرۆریستان لە نێو خاکی  ئێراق دان کە هێزی ئاسایشی  تا ئێستا لە ئۆپراسیۆنە جۆربەجۆرەکان ژومارێکی زۆر لەوانیان  گرتووە.