هەڵمەتی دژە ترۆریستیی ئێراق لەباشوری دیالی
سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالی لە رۆژهەڵاتی عێراق، ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەزگە هەواڵگرییەکان لەناوچە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایە سەرکەوتووانە بووە.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەهرەین، "سادق حوسێنی" سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالی ئەمرۆ شەممە بەڕاگەیاندنی ئەوهەواڵە وتی: دەزگە هەواڵگریەکان لەماوەی٧٢کاژێری ڕابردوو ئەو هەڵمەتەیان لە ناوچەی "بوهرز" دەسپێکرد.
سادق حوسێنی بەئاماژە بەوەی کە حەشارگەکان دەستیان بەسەرداگیراوەو گومانلێکراوانی مەترسیداری ترۆریستی و تۆڕەکانی لایەنگری گرووپە توندڕەوەکان لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەرکراون، وتی: ئەنجامەکانی ئەو هەڵمەتە سەرکەوتووانە پاش تۆکمەکرانی ڕەوتی لێپرسینەوە لە گیراوان ڕادەگەیێندرێ.
لەهەواڵێکی دیکەدا، هێزە ئاسایشیەکانی عێراق کەسێکی خۆکوژیان لەناوچەی ئەبووغرێب لەرۆژاوای بەغدا کە پشتێنی تەقینەوەی لەخۆگرێدابوو، گرت.
سەرباری شکست هێنانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش و سەندنەوەی ناوچەکانی بندەستیان لە عێراقدا، دەس وپێوەندییە بەجێماوەکانی ئەو گرووپە ترۆریستییە هەروا درێژە دەدەن بە ئەنجامدانی هەوڵی ترۆریستی لەدژ خەڵک و هێزە ئاسایشیەکان. هێزە ئاسایشییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئێستا لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەئەنجامدانی هەڵمەتی جۆراوجۆر لەهەوڵی بنبڕکردنی پاشماوەی ترۆریستانی داعشن.