نەجەفی ئەشرەف تازیەداری ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش
ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵکی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش لە نەجەفی ئەشرەف جارێکی دیکە پەیوەندی قووڵی دوونەتەوەی ئێران و عێراقی نیشان دا .
بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە لە شاری پیرۆزی نەجەفی ئەشرەف لە گەرمای 43 پلەی سانتیگراد بە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵکی عێراق زیارەتکاران کەسایەتیە سیاسی و ئایینزاییەکان لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی ئەمنی و خزمەتی بەرفراوان، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی تازیەبار لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق، بەڕێوە چوو . تازیەداران بە نیشانەی وەفاداری بۆ ڕابەری خەباتکاری شەهید لە بەرگریکردن لە ڕێبازی ئیمامی شەهید و ئومەتی ئیسلامی گەرمای هەوایان تەحەموڵ کرد . تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شۆڕشگێڕی شەهید و بنەماڵە شەهیدەکەی لە دەوری گڵکۆی پاکی پیرۆزی ئیمام عەلی (ع) لە نەجەفی ئەشرەف تواف درا و نوێژ خوێندرا لەسەر تەرمی پیرۆزی شەهیداندا . هەروەها تەرمە پیرۆزەکان لە مەزارگە پیرۆزەکانی ئیمام موسا الکازم (ع) و ئیمام محمد تەقی (ع) لە شاری کازمەین و لە نێو قەرەباڵغییەکی ماتەمیندا و لە کەشێکی پڕلە خەمی قووڵ و پەرۆشی بێ سنووردا بەڕێکران. ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمی بۆ تەرمی ڕابەری شەهیدمان بە ئامادەبوونی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەسعود پزشکیان، ئەندامانی شاندی یاوەری و کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی، ئایینی، عەشایەری و چین و توێژە جیاجیاکانی گەلی عێراق بەڕێوەچوو. ڕێبەرانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" عێراقی، لەوانە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق، محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکانی دیکەی وڵاتیش ئامادەبوون. سەعد مەعەن، سەرۆکی ڕاگەیاندنی داڕشتی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، شارەکانی نەجەف و کەربەلا شاهیدی جێبەجێکردنی بەرفراوانترین ڕێوشوێنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانن، لەوانە ڕێکخستنی ڕێگاکانی هاتوچۆ، جێگیرکردنی کاروانی پێشوازی، دابینکردنی ئاو، خۆراک، خزمەتگوزاریی پزیشکی، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ زیارەتکاران. ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە دوای گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، بە فەرمی تەرمی پاکی ڕێبەری شەهید و بنەماڵە شەهیدەکەی بە فەرمی پێشوازییان لێکرا.