زۆربوونی ژماری شەهیدانی شەڕی جینۆسایدی دژ بە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i445550-زۆربوونی_ژماری_شەهیدانی_شەڕی_جینۆسایدی_دژ_بە_غەززە
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ژماری بریندارانش هەڵکشا بۆ ١٧٣ هەزار و ٩٠٦ کەس.
(last modified 2026-07-21T15:34:21+00:00 )
ته‌مووز 21, 2026 19:21 Asia/Tehran
  • زۆربوونی ژماری شەهیدانی شەڕی جینۆسایدی دژ بە غەززە

ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ژماری بریندارانش هەڵکشا بۆ ١٧٣ هەزار و ٩٠٦ کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاندووە: بەهۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی، لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا تەرمی ١٠ شەهید هاوڕێ لەگەڵ ٤٢ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە. بەم چەشنە لەو کاتەوەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێبووە، واتە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بەم لاوە، ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە ٧٣ هەزار و ٢٩٣ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٣ هەزار و ٩٠٦ کەس.

ژێدەرە لوبنانییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی هێرشێکی قورسی تۆپخانەیی کردۆتە سەر چیا ستراتژیکەکانی "دۆحە کەفەرمان" لە باشووری لوبنان. وەزارەتی تەندرووستی لوبنانیش رایگەیاندووە کە لە دووی مارسەوە تا ئێستا، ژماری شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زاۆنی بۆ سەر لوبنان گەیشتۆتە ٤ هەزار و ٣٢٨ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٢ هەزار و ٢٣٠ کەس.