پێداگریی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پێویستیی پێداچونەوە بە پرۆژە ئاسایشیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i380442-پێداگریی_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_لەسەر_پێویستیی_پێداچونەوە_بە_پرۆژە_ئاسایشیەکان
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خوازیاری پێداچوونەوە بە پرۆژە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 16:05 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پێویستیی پێداچونەوە بە پرۆژە ئاسایشیەکان

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خوازیاری پێداچوونەوە بە پرۆژە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە بوو .

شانە نووستووەکانی داعش لە رۆژانی رابردوودا بە داکۆکی ئەمریکا و سعودی چەند پەلاماری تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و زیقار و دیالە ئەنجامدا کە رووبەڕووی کاردانەوەی خێرای ھێزەکانی حەشدی شەعبی بووەوە . 

محەمەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی  عێراق رۆژی یەکشەممە جەختی کڕردەوە نابێ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم و دۆسیە ئاسایشیەکان کەمتەرخەمیی بکرێت . 

محەمەد کەریم بەلداوی نوێنەری پارێزگەی سەلاحەدین لە پەرلەمانی عێراقیش لە بارەی نەخشە و پلانی داعش بۆ پەلامار بۆسەر شوێنە ئایینیەکان وشداری دا .