داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە عێراق دا
حوزهیران 30, 2020 19:09 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکییان کردووە لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراق دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی ڕۆژی سێ شەممە لە ناوچەی «بیجی»ی پارێزگای «سەلاحەددین» داکەوت.
ئەمریکییەکان بە ناردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دیکەو ڕاوەدوونانی ئاژەڵداران لەم ناوچەیەدا بەرماوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە داکەوتووەکەیان کردە ئامانج و لەنێویان برد.
ھێشتا ھۆی داکەوتنی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکییە ڕوون نییە.
لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی گەلێک جار لەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی تیرۆرسستی دژی ھێزەکانی خۆڕاگری لەوانە حەشدی شەعبی کەڵکیان وەرگرتووە.