ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری «بیجی»
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383185-ڕوودانی_تەقینەوەی_تیرۆریستی_لە_شاری_بیجی
ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری «بیجی»ی عێراق کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2020 17:25 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری «بیجی»

ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری «بیجی»ی عێراق کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری «بیجی»ی عێراق پێنج کەس کوژران و بریندار بوون.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبیی کردبووە ئامانج شەھیدبوونی چوار ئەندامی ئەم ھێزانەو بریندار بوونی ئەندامێکی دیکەی لێ کەوتەوە.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لەپاش سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم ڕێکخراوە جەماوەرییەی عێراق لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا، ھەوڵەکانیان بۆ توندکردنەوەی گوشاری سەر ئەم ڕێکخراوەیە پەرە پێ داوە.