ته‌مووز 06, 2020 12:20 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق و پێشمەرگە لە سەر ئامادەبوون لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕێککەوتن

وەزاڕەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: هێزی پاسەوانی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی چوار سەنتەری هەماهەنگی و کاری هابەش لە ڕووی سەربازییەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە لە پەڕەی فەرمیی هێزی بەرگری ئاسمانیی عێراق بڵاویکردوەتەوە ، باسی لەوەکردوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر دامەزراندنی چوار سەنتەری هەماهەنگیی سەربازیی هاوبەش لە کەرکوک، نەینەوا، دیالە و مەخمور رێککەوتوون.

لەبارە شێوازی کارکردنی سەنتەری  هەماهەنگیی هاوبەش ئاماژە بەوەکراوە، هەرچەندە ئامانج لە پێکهێنانی ژووری هەماهەنگی بۆ زیادکردنی کاری پێکەوەیی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە لە ئێستادا هەیە، بەڵام تائێستا میکانیزمی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش دیاری نەکراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاندووە:  دوای ئەوەی زانیاریی ئەوەیان بەدەستگەیشتووە کە بەشێک لە گرووپە چەکدارییەکان لە سووریاوە بەرەو عێراق هاتوون، ئەوەش مەترسی ناجێگیربونی دۆخی ئەمنی بەتایبەتی لەناوچە کێشەلەسەرەکان زیاترکردوە، بۆیە لەگەڵ بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە کۆبونەتەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی لەناوچە کێشە لەسەرەکان و دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر.

بۆچوونت