کشانەوەی سەرشۆڕانەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447132-کشانەوەی_سەرشۆڕانەی_هێزی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_عێراق
لە چەند رۆژی رابردوودا، پرۆسەی چوونەدەری سەرشۆڕانەی سوپای ئەمریکا لە عێراق بووە بە یەکێ لە هەواڵە گرینگەکانی میدیاکانی جیهان؛ ڕووداوێک کە بەبڕوای شارەزایانی عێراقی کۆتایی هێنا بە زیاتر لە دوو دەیە ئامادەبوونی سەربازیی داگیرکەرانی ئەمریکی لەو وڵاتە.
(last modified 2026-10-03T09:49:51+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 13:18 Asia/Tehran
  • کشانەوەی سەرشۆڕانەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق

لە چەند رۆژی رابردوودا، پرۆسەی چوونەدەری سەرشۆڕانەی سوپای ئەمریکا لە عێراق بووە بە یەکێ لە هەواڵە گرینگەکانی میدیاکانی جیهان؛ ڕووداوێک کە بەبڕوای شارەزایانی عێراقی کۆتایی هێنا بە زیاتر لە دوو دەیە ئامادەبوونی سەربازیی داگیرکەرانی ئەمریکی لەو وڵاتە.


رۆیتەرز رایگەیاند؛ هێزە ئەمریکییەکان رۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوول لە دوابنکەیان لە عێراق چوونەدەر، بابەتێک کە بوو بە مایەی خۆشحاڵیی خەڵکی عێراق و بەبڕوای شارەزایانی رامیاریی ناوچە، ئەو کشانەوە، کۆتایی هێنا بە ٢٣ ساڵ داگیرکەریی و جەنایەتی ئەمریکا لە عێراقدا.

رۆیتەرز بەئاماژە بە نیگەرانیی ژومارێک بەرپرسی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، لەبەر رۆڵی ئەمریکا لە خستنەڕووی داتاو زانیارییەکان، شۆڤاریی ئاسمانی و چاودێریی بەسەر جم و جۆڵی داعش لەو ماوەدا، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو زانیارییانە بخرێتەبەردەست تیرۆریستان و بێگومان ئەمریکا پاش کشانەوە لە عێڕاق لەهەوڵی پیلانێکی تازەدا دەبێ، کە هەڵبەت هۆشیاریی خەڵک، پارت و لایەنە عێراقییەکان و دەسەڵاتی سەربازیی ئەو وڵاتە، پیلان و دهۆکان پووچەڵ دەکاتەوە.

موقاوەمەی عێراقیش ئەو پێشهاتە بە سەرکەوتن پێناسە دەکا. ئەبوو موجتەبا یاسری، لە فەرماندەرانی هاوپەیمانیی "موقاوەمەی ئیسلامیی عێڕاق"، چوونەدەری ئەمریکای بە "سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ خۆڕاگریی عێراق" و "شکستی پرۆژەی ئەمریکا" ناوبرد.

حیزبوڵڵای لوبنانیش لەبەیاننامەیەکدا، چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە خاکی عێراقی بە دەسکەوتێکی مێژوویی و سەرکەوتنێکی مەزن زانی و ئەو ڕووداوەی لە دەوڵەت، خەڵک و مەرجەعییەتی ئەو وڵاتە پیرۆزبایی کرد. حیزبوڵڵا جەختی کرد؛ ئەو ڕووداوە دەریخست؛ هیچ هێزێک توانای شکاندنی ئیرادەی گەلانی ئازادی نیەو چوونەدەری ئەمریکا لە عێڕاق دەتوانێ زەنگێکی مەترسیی بێ بۆ دەسپێکرانی کۆتایی ئامادەبوونی سەربایی واشنگتۆن لە ناوچەدا.

بەبڕوای ژومارێک لە شرۆڤەکاران، داخرانی ئەو بنکەو پێگانە دەتوانێ وەک نیشانەیەک بۆ پاشەکشەی ئەمریکا لەقەڵەم بدرێ. هەروەها نیگەرانییش هەیە لەمەڕ ئەوەی کە ئەو کارە دەتوانێ ڕێگا خۆش بکا بۆ کنەی زیاتری چین و ڕووسیا و هەروەها شک و دڕدۆنگی دروست بکا لەبارەی هێزی پێش پێگریی ئەمریکا لەناوچەدا.

لەکاتێکدا کە شەڕ دژی ئێران لە مانگی هەشتەم نزیک دەبێتەوە، بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداوی فارس، ئێستا هاوپەیمانانی ئەمریکایان کردووە بەئامانجی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکان.

دوکتور کاوانا دەڵێ: ئەو بنکەو پێگانە بۆ خودی ئەمریکاش خەسار و زیانی زۆریان هەیە. هەروەها باس و خواس لەبارەی گواستنەوەی هێزەکان و ژێرخانە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئوردون، عەرەبستانی سەعودی یان رژیمی زایۆنیستی هاتووەتەئاراوە، کردەیەک کە دەتوانێ بەکردەوە ئامادەبوونی ئەمریکا لە کەنداوی فارس، بچووکتر بکاتەوە.

ناوبراو سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا توانیویەتی یارمەتیدەر بێ لە هاتنەدی ئاشتی و سەقام لەناوچەدا، دەڵێ: من بەڕاست ناتوانم هیچ سەنەد و بەڵگەیەک بدۆزمەوە کە پیشانی بدا ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەو ناوچەیە، سوودبەخش بووبێ.