پێشنیازی پەرلەمانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447204-پێشنیازی_پەرلەمانی_عێراق_بۆ_کەمکردنەوەی_فەرمانبەرانی_باڵیۆزخانەی_ئەمریکا
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو لیژنە بەنیازە پێشنیازێک بەمەبەستی کەمکردنی ژوماری کارمەندانی دیپلۆماتیک و ئیداریی باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێشکەشی حکومەتی عێراق بکات.
(last modified 2026-10-05T14:52:57+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2026 18:21 Asia/Tehran
  • پێشنیازی پەرلەمانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا

ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو لیژنە بەنیازە پێشنیازێک بەمەبەستی کەمکردنی ژوماری کارمەندانی دیپلۆماتیک و ئیداریی باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێشکەشی حکومەتی عێراق بکات.

پاش ڕاگەیێندرانی کۆتاییهاتنی ئەرکی "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی" بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە عێراق، جم و جۆڵی سیاسی لەلایەن گرووپ و لایەنە عێراقییەکانەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەبارەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زیادی کردووە شیاوی ئاماژەیە باڵیۆزخانەکە لە شوێنێک بە ڕووبەری چل و دوو هێکتاردا هەڵکەوتووە و ئامانج لێی گۆڕینی باڵیۆزخانەکەیە بۆ نوێنەرایەتییەکی ئاسایی و پەیڕەوکردنی پرەنسیپی "مامەڵەی هاوشێوە"یە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان تاوەکو تەنیا کاری دیپلۆماسی ئەنجام بدەن.

موختار یوسف، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ڕایگەیاندوە کە لیژنەکە بەنیازە پێشنیازێک بێنێتەئاراوە کە بەهۆیەوە حکومەت و وەزارەتی دەرەوە ئەرکمەند بکا بە هەوڵدان لەپێناو کەم کردنەوەی ژوماری فەرمانبەرانی دیپلۆماتیک و ئیداریی باڵیۆزخانەی ئەمریکا.