ته‌مووز 06, 2020 22:49 Asia/Tehran
  • یەحیا رەسوڵ : پێشمەرگە ناگەڕێتەوە کەرکوک

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند" هێزی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکوک".

بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە" ئەوەی کراوە کۆبوونەوەی بووە بۆ تاوتوێکردنی ناوەندەکانی هەماهەنگی لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و نەینەوا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و چاودێریکردنی جموجوڵەکانی داعش، تا چه‌کدارانی داعش ئه‌و بۆشاییانه‌ نه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆرستی". 

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق ره‌تیشیکردوه‌ته‌وه‌، هیچ بڕیارێک درابێت بۆ بڵاوه‌پێکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سنووری کەرکوک.

بۆچوونت