عەسائیبی ئەھلی حەق تیرۆری ئەلھاشمیی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383513-عەسائیبی_ئەھلی_حەق_تیرۆری_ئەلھاشمیی_ئیدانە_کرد
نووسینگەی میدیایی «شێخ قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق بە بڵاوکردنەوەی توییتێک، تیرۆری «ھاشم ئەلھاشمی» لێکۆڵەرو شارەزای ھەڵکەوتەی ئاسایشتیی عێراقی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2020 22:01 Asia/Tehran
  • عەسائیبی  ئەھلی حەق تیرۆری ئەلھاشمیی ئیدانە کرد

نووسینگەی میدیایی «شێخ قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق بە بڵاوکردنەوەی توییتێک، تیرۆری «ھاشم ئەلھاشمی» لێکۆڵەرو شارەزای ھەڵکەوتەی ئاسایشتیی عێراقی ئیدانە کرد.

لەم توییتەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، دەبێ بەدواداچوونێکی دادگەرانە لە بارەی تیرۆری «ھیشام ھاشمی» بکرێت ھەتا تاوانباران ناس بکرێن و بناسێندرێن بە دەزگای داد.

نووسینگەی میدیایی سکرتێری گشتیی  بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ھەروەھا لە بارەی گەڕانەوەی تیرۆری زنجیرەیی و بشێوی بۆ عێراق وشداری دا.

«ھیشام ئەلھاشمی» ئێوارەی ڕۆزی دووشەممە لە کاتێکدا کە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی دەگەڕایەوە، لە بەردەم ماڵەکەی لە گەڕەکی «زیونە»ی بەغدا کەوتە بەر پەلاماری چەمدارانەی دوو ماتۆڕ سوار. تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تیرۆری «ئەلھاشمی»ی بە ئەستۆ گرتووە.