مستەفا کازمی : عێراقی یەکپارچە و یەکگرتوو لە تەنیشت گەلی لوبناندایە
ئاب 10, 2020 11:11 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی ، گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە یەکپارچە و یەکگرتوو لە تەنیشت گەلی لوبناندایە و لە هیچ یارمەتیەک درێخی ناکات .
بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی رابردوو جەختی کردەوە سەرباری بارودۆخێکی سەخت و ناخۆش کە هەیە ، باروبووی پزیشکی و سووتەمەنی بۆ لوبنان ناردووە و درێژەش ئەدات بە نەهێشتنی کەموکوڕیەکانی بە هۆی نەبوونی دەغڵودان و پێداویستیی دیکەی شارومەندانی لوبنانی .
دوانێوەڕۆی سێشەممەی رابردوو بە دوای تەقینەوەی هەمارێکی مادەی سووتێنەر لە بەندەری بەیرووت ، تەقینەوەیەکی گەورە وسامناک لە هەمارەکانی دەوربەری روویدا و تا ئێستا 158 کەس کوژراون و 6 هەزار کەسیش بریندار بوونە .