وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەلی ئێران لەهەمبەر هەرچەشنە زۆربێژیی و هەڕەشەیەکدا ڕادەوەستێ
تهمووز 01, 2025 18:32 Asia/Tehran
"ئیسماعیل بەقایی" وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی خەڵکی بێ دەرەتان و سیڤیل لەئاکامی پەلاماری دڕندانەی رژیمی زایۆنی، وتی: ئەو هەمووە دڵڕەقی و تاوانکارییە، شۆکێهێنەرە.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ئەو ڕووداوە، تاوانێکی جەنگییە، وتی: رژیمی زایۆنی بێ هیچ هۆیەک، هاونیشتمانەکانمان لەو ناوچەدا خەڵتانی خاک و خوێن دەکا. ئەو شەهیدانەی لەنێویاندا، منداڵ، ژن، پیاو و بەساڵاچوو هەبوو و شەهید "محەممەدڕەزا سدیقی سابیر" کە توێژکاری ئاووخاک بووشیان شەهید کرد.
بەقایی بەئاماژە بەوەی کە ئەو جەنایەتە بەهەر پێوەر و بنەمایەک، پاساهەڵنەگرەو لەبیرناچێتەوە، هیوای خواست: بە ڕەنگدانەوەی شیاوی ئەو ڕێوڕەسمەی بەڕێکران کە بەئامادەبوونی پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئەنجامی گرت زیاتر ماکی تاوانکاری رژیمی زایۆنی بۆ خەڵکی ناوچە، ئاشکرا بوو.