ته‌مووز 03, 2025 14:02 Asia/Tehran
  • کارگەکانی پارچەی کەرەستەی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە ژێر زەبری بێوچان

گرووپی ناسراو بە بەرەی پشتیوانیی سایبێری لە دوایین ئۆپەراسیۆنی خۆیاندا کارگەکانی بەرهەمهێنەری پارچەی کەرەستەی سەربازی ڕژێمی زایۆنیان خستە بەر هێرشی سایبێری.

بەرەی پشتیوانیی سایبێری لە تازەترین هەڵمەتیدا بە هێرشی سایبێری بۆ سەر چەن کارگەیەکی بەرهەمهێنەری پارچەکانی کەرەستەی سەربازی ڕژێمی زایۆنی، هێڵی بەرهەمهێنانیانی پەک پێخست و زیاتر لە ٦ ترابایت زانیاری و دەیتای گرینگ و هەستیاری هەک کردووە. 
کارناسان بە لێکۆڵینەوەی بەڵگە بڵاوکراوەکان ، بڕوایان وایە کە شوێنهاتی هێرشی سایبێری لە سەر ئەم کارگەگەلەدا تەواو دیارە و لە خاڵە جێیسەرنجەکانیشی ئەوەیە کە کۆمپانیا ئەورووپایی وئەمریکاییەکان هاوکاریی ڕژێمی زایۆنییان کردووە بۆ سازکردنی چەکی کۆکوژ لە ئاراستەی ژینۆساید لە غەززەدا.
ئەم بەرەیە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە هەموو کۆمپانیاکان و بەرهەمهێنەرانی پارچەکانی کەرەستەی سەربازی بۆ سوپای ڕژێمی زایۆنی ئامانجی یاسایی و ڕەوای بەرەی پشتیوانیی سایبێری دێنەئەژمار.

سەرپەیڤ