وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشێنگتۆن: پەیوەندیی بەغداو تاران لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەشە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385373-وەزیری_دەرەوەی_عێراق_لە_واشێنگتۆن_پەیوەندیی_بەغداو_تاران_لە_سەر_بنەمای_بەرژەوەندیی_ھاوبەشە
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشێنگتۆن،ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش لەوانە بەرژوەندیی کلتووری، سیاسی و ئابوورییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2020 22:08 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشێنگتۆن: پەیوەندیی بەغداو تاران لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەشە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشێنگتۆن،ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش لەوانە بەرژوەندیی کلتووری، سیاسی و ئابوورییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لەم پرێس کۆنفرانسەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئێران لە سەر بنمای بەرژوەندیی ھاوبەشە، وتیشی: عێراق بەردەوام ھەوڵی ئەوە دەدات کە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆی دا بە پێی بنەمای بەرژەوندیی ھاوبەش بجوڵێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: بەغدا خوازیاری پەیوەندیی ھەرە باشە لەگەڵ دراوسێکانی لەوانە ئێران.

ئەمریکییەکان بەردەوام خوازیاری لاواز بوونی پەیوەندیی ستراتژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقن، کەچی بەغدا دەربەستی ئەم داخوازییانەی ئەمریکییەکان نییە.

کاربەدەستانی عێراقی لەوانە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار ھەتا ئێستا گەلێک جار ستایشی پشتگرییەکانی ئێران لە عێراقی کردووە لە شەڕی دژی داعش.