کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژھەڵاتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388401-کوژرانی_سەرکردەیەکی_داعش_لە_ڕۆژھەڵاتی_عێراق
وتەبێژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی عێراق باسی تیاچوونی سەرکردەیەکی داعشی کرد لەم ناوچەیەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 09:30 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژھەڵاتی عێراق

وتەبێژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی عێراق باسی تیاچوونی سەرکردەیەکی داعشی کرد لەم ناوچەیەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بەغدا ئەلیەوم، «سادق حسەینی» وتەبێژی حەشدی شەعبی لە دەڤەری پارێزگای دیالە، وتی: «ئەبولحەسەن ئەلکوردی» سەرکردەی داعش لە ھەڵمەتی بۆسەنانەوەی ھێزەکانی ھەواڵگریی حەشدی شەعبی لە ناوچەی «ئەلحامید»ی ڕۆژھەڵاتی بەعقوبە کوژرا.

سەرباری شکست ھێنانی داعش لە عێراق دا، ھێشتا بڕێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرێریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژوبڵاو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.