«مستەفا کازمی» دەوڵەت بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاڵنگارییەکان ھەوڵ دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392136-مستەفا_کازمی_دەوڵەت_بۆ_بەرنگار_بوونەوەی_ئاڵنگارییەکان_ھەوڵ_دەدات
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر خواستی دەوڵەتەکەی بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکان لە وڵات و گەییشتن بە قۆناغی بنیاتنانەوەو گەشە کردن پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2021 12:38 Asia/Tehran
  • «مستەفا کازمی» دەوڵەت بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاڵنگارییەکان ھەوڵ دەدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر خواستی دەوڵەتەکەی بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکان لە وڵات و گەییشتن بە قۆناغی بنیاتنانەوەو گەشە کردن پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی سومریەنیوز، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە بارەی پێشوازی کردن لە گەورەپیاوانی ھێزەکانی پارێزگای «زیقاڕ«ی باشووری عێراق، سەرەتا باسی ھەوڵی دەوڵەتی عێراقی کرد بۆ باشتر کردنی باری گوزەرانی خعڵکی ئەم وڵاتە لە بواری جۆربەجۆردا. پاشان وێڕای پداگرتن لە سەر ئەمەی کە خەڵکی «زیقاڕ» بەردەوام لە پاراستنی عێراق و خەباتی دژی تیرۆریزم ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕاەوە، وەزارەتی خانوبەرەی بۆ باشتر کردنی ڕەوتی خزمەتگوژاری لە پارێزگاکە ڕاسپاردو داوای لە ھێزەکانی ئاسایشتیش کرد کە یاساو ڕێشای گرتن و قۆڵبەست کردن بە وردی بخوێننەوەو ئاگاداری بن.

بڕێک لە شارەکانی پارێزگای «زیقاڕ» لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ناڕەزامەندی و خۆپیشانڕدانی جەماوەریی بە خۆیەوە بینیوە.