جەختی حەکیم لە سەر گرینگایەتیی وتووێژ لە ئاراستەی چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393379-جەختی_حەکیم_لە_سەر_گرینگایەتیی_وتووێژ_لە_ئاراستەی_چارەسەریی_ئاڵۆزییەکانی_ناوچەکە
«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە سەر گرینگایەتیی وتووێژ لە ئاراستەی چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2021 03:42 Asia/Tehran
  • جەختی حەکیم لە سەر گرینگایەتیی وتووێژ لە ئاراستەی چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە سەر گرینگایەتیی وتووێژ لە ئاراستەی چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، لە بەیاننامەی نووسینگەی « سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دا ھاتووە: حەکیم لە دیداری «چانگ تاو» باڵوێزی چین لە بەغدا داوای بەکاتر ھێنرانی ڕۆڵی کارای ناوچەیی و نێونەتەوەیی پەکینی کردووە بۆ کەم کردنەوەی ڕادەی ئاڵۆزییەکان.

حەکیم لەو دیدارەدا پەیوەندیی عێراق و چینی لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە تاوتوێ کردو پێویستیی ھاوکاریی ئابووریی لەگەڵ پەکینی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی چینەوە ڕوون کردەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە چین بەخو ئەزمونە ئابوورییەی گرینگایەتییەکی زۆری بۆ عێراق ھەیە، لە سەر بایەخی گۆڕینەوەی ئەزمون و یارمەتی درانی عێراق لە ڕووی بنیاتنانەوەو خزمەتگوزارییەوە پێی داگرت.